Friday 22 September 2017
یادداشت
پرۆتۆكۆڵی bolet_khabar

پرۆتۆكۆڵی "سه‌ربازی" پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ئه‌مریكا

ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی ئه‌م پرۆتۆكۆڵه‌وه‌ موچه‌ و خۆراك ته‌نیا بۆ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیاریكراو دابین ده‌كات كه‌ به‌شداری شه‌ری داعش ده‌كه‌ن، وه‌ به‌پێی ئه‌م پرۆتۆكۆڵه‌ ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ده‌بێت به‌سه‌ر جوڵاندنی ئه‌م پێشمه‌رگانه‌دا و به‌شداریكردنیان له‌ شه‌ری تیرۆر تا كۆتای پرۆتۆكۆڵه‌كه‌ "ئیلزامی" یه‌. ئه‌مركیا به‌دوای رێگه‌یه‌كی وادا ده‌گرا كه‌ هاوكاریه‌كه‌ به‌ زه‌مان بكات به‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌ شه‌ر كه‌ره‌كان و خۆراكیشیان بۆ دابین بكرێت. بۆیه‌ تاكه‌ رێگه‌ واژكردنی ئه‌م "پرۆتۆكۆڵه‌" بوو. ئیدی ده‌رفه‌ت بۆ كورد نه‌ماوه‌ته‌وه‌ شه‌ری موسڵ دوا بخات.
چۆن ئه‌مریكا له‌ دۆناڵد تره‌مپ ڕزگار بكرێت bolet_khabar

چۆن ئه‌مریكا له‌ دۆناڵد تره‌مپ ڕزگار بكرێت

ئه‌وه‌ شتێكى ئاشكرایه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ساڵى 2016 ى ئه‌مریكا له‌ هیچ هه‌ڵبژاردنێكى پێشوو ناچێت. ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ژنێك ببێته‌ نوێنه‌رى پارتێكى سیاسى گه‌وره‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى و ركابه‌رى پیاوێك بكات كه‌ به‌بێ مشتومڕ بێتواناترین پاڵێوراوه‌ كه‌ ببێته‌ سه‌رۆك له‌ مێژووى ئه‌و وڵاته‌دا. پیاوێك كه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا به‌ ڕقه‌وه‌ قسه‌ده‌كات و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌ و دژى ژنانه‌.
هیرۆشیما bolet_khabar

هیرۆشیما

ئەڵمان زیاتر لە سێ‌ ملیۆن كوژراویان لە پۆڵەندا جێهێشتبوو. ئەمریكایش هیرۆشیما و ناكازاكییان بە ئەتۆم بۆردوومان كردبوو. ژاپۆنیەكانیش بێرل هاربۆریان وێران كردبوو و هەزاران ئەمریكاییان دەستگیركردبوو. بریتانیەكان شاری درسدنی ئەڵمانیایان وێرانكردبوو لە دژی هێرشەكانی هیتلەر بۆ سەر لەندەن و شارەكانی تری بریتانیا.
له‌باره‌ی‌ شكستی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌وحه‌وه‌ bolet_khabar

له‌باره‌ی‌ شكستی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌وحه‌وه‌

بۆیه‌ نرخه‌كانی نه‌وت دابه‌زی و هه‌تا نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ نزیكه‌ی (41) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاو، دوای ئه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت پێشتر نزیكی (44) دۆلار بوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.. به‌دڵنیاییه‌وه‌ دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌رده‌وامده‌بێت، به‌پێی خه‌مڵاندنی ڕوسیا له‌‌مساڵدا نرخی نه‌وت له‌ ئاستی (30-35) دۆلاردا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك جێگیرببێت، ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ ده‌رنه‌كه‌وێت.
داواکاری گۆرانکاری لە بەغدا دژ بە مافی گەلی کورد نییە، گەوجاندنی یەکڕیزی لەپای چی؟ bolet_khabar

داواکاری گۆرانکاری لە بەغدا دژ بە مافی گەلی کورد نییە، گەوجاندنی یەکڕیزی لەپای چی؟

ئەگەر مەسەلە دوستی و دۆژمنایەتی کورد بێت، لە هەردولا دژە کورد و لایەنگری کوردیان تێدایە، بەلام سەلیم جبوری و ئوسامە نوجەیفی و کوتلەکەیان لە هەمو لایەنێك زیاتر دژی مافی کورد بووە. سەلیم جبوری نەك دژە کورد بەڵکو رەگەزپەرستیشە بەرامبەر بە کورد.
تەكنۆكراتەكەی عەبادی bolet_khabar

تەكنۆكراتەكەی عەبادی

دیوی تری مەسەلەكە ئەوەیە كەزۆربەی هەرە زۆری حكومەتە تەكنۆكراتەكان حكومەتی ناحزبین‌و ئەركە سەرەكییەكەیان دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەو كێشە‌و گرفتانەی كەسیاسییەكان لەئاكامی سیاسەتە چەوتەكانیاندا دروستیان كردون.
گفتگو
رۆژنامه‌نوسێكی زه‌مان: ئازاديی میدیا له‌توركیا له‌مه‌ترسیدایه‌ bolet_khabar

رۆژنامه‌نوسێكی زه‌مان: ئازاديی میدیا له‌توركیا له‌مه‌ترسیدایه‌

شه‌وی هه‌ینی 4 ی مارس ، سه‌عات 12 ی شه‌و له‌كتوپڕیه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان خۆیان گه‌یانده‌ ناو باره‌گاكه‌مان و داوایان كرد ده‌ست هه‌ڵگرن له‌كاركردن و ده‌ستیان كرد به‌ پشكنین
شیکردنه‌وه‌ی ئامانج و چالاکییه‌کانی لقی ڕۆژئاوای ئه‌نجومه‌نی ئێرانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دوکتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان هاته‌ ئاراوه‌؛
bolet_khabar

شیکردنه‌وه‌ی ئامانج و چالاکییه‌کانی لقی ڕۆژئاوای ئه‌نجومه‌نی ئێرانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان

ئه‌نجومه‌نی ئێرانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ بواری به‌ره‌وپێشچوون، گه‌شه‌ی زانست و ئاگاداری و گه‌شه‌ی کوالێتی هێزه‌ پسپۆڕه‌کان و باشترکردنی کاروباری په‌روه‌رده‌یی و توێژینه‌وه‌ له‌ بواره‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ چالاکییه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و کاریگه‌ر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان چالاکی ده‌کات، لقی ڕۆژئاوایی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ مامۆستایان و پسپۆڕانی ناوچه‌که‌ دامه‌زراوه‌.
سەرۆکى ژورى بازرگانى: پڕۆژەیەکمان بۆ چارەسەرکردنى دۆخى ئابورى هەرێم هەیە bolet_khabar

سەرۆکى ژورى بازرگانى: پڕۆژەیەکمان بۆ چارەسەرکردنى دۆخى ئابورى هەرێم هەیە

بەرپرسانى ڕۆژئاواى کوردستان داواى کەرەستەى بیناسازیان لە سلێمانى کردووە بۆ ئاوەدانکردنەوەى شارەکانى ڕۆژئاوا، بەڵام بەهۆى داخستى سنورى نێوان باشور و ڕۆژئاوا ناتوانرێت کاڵاکان ڕەوانە بکرێ.
منتخب رسانه های فارسی زبان
رۆژنامه‌ی‌ چاودێر: تێکچونی دۆخی هەرێم دوای ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی ئەگەرێکی کراوەیە bolet_khabar

رۆژنامه‌ی‌ چاودێر: تێکچونی دۆخی هەرێم دوای ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی ئەگەرێکی کراوەیە

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ "له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و دواتریش په‌كخستنی پارله‌مان و چه‌قبه‌ستویی پرۆسه‌ی سیاسی، ده‌یان لێداوان و راگه‌یه‌ندراوی ره‌سمیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، جه‌خت له‌ پاراستنی سیاسه‌تی هاوسه‌نگی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌به‌جۆرێك بێت، له‌ناو كێشه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان پارتی و گۆڕاندا، پشتگیریی هیچ لایه‌كیان نه‌كات دژی لایه‌كی دیكه‌. چونكه‌، یه‌كێتی پێیوابوه‌ له‌م قۆناغه‌دا كه‌ باس له‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرێت، سیاسه‌تی هاوسه‌نگی، ناكرێت تێكبدرێت".
ئەمریکا و ئێران بەجیا پارتی لەبارەی رێکەوتنی گۆڕان یەکێتی ئاگادار دەکەنەوە bolet_khabar

ئەمریکا و ئێران بەجیا پارتی لەبارەی رێکەوتنی گۆڕان یەکێتی ئاگادار دەکەنەوە

سەرتیپ جەهەر نوسەر و رۆژنامەنوس لە نوسینێکیدا کە کوردستانی نوێ بڵاویکردووەتەوە دەڵێت '' پێدەچێت هەوڵی نوێ‌ هەبێت بۆ هێوركردنەوەی دۆخی كوردستان، لە لایەك راگەیاندنی یەكێتی و گۆڕان كەمترین وەڵامی بەشێك لە راگەیاندنی پارتیان داوەتەوەو لێپرسراوانی هەردوولا زۆر بەهێمنی تەنها روونكردنەوەیان لەسەر رێكەوتنەكەی نێوان داوە، هاوكات هەوڵی دیكەش لە گۆڕێدایە''
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ده‌ڵێت: له‌ کێشه‌ ئابورییه‌کانی هه‌رێم تا بنیات نانی ناوچه‌یه‌کی پیشه‌سازی له‌ په‌روێزخان bolet_khabar

سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ده‌ڵێت: له‌ کێشه‌ ئابورییه‌کانی هه‌رێم تا بنیات نانی ناوچه‌یه‌کی پیشه‌سازی له‌ په‌روێزخان

سیروان محه‌ممه‌د مه‌حمود به‌ ئاماژه‌ به‌ قه‌یرانی چه‌ند ساڵی ڕابردووی ئابوری له‌ هه‌رێمی کوردستان، وتی: به‌داخه‌وه‌ بڕینی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ لایه‌ن به‌غدا و دواکه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دۆخێکی پڕکێشه‌ی ئابوریی له‌ هه‌رێم خوڵقاندووه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ده‌ستپێکردنی پلانی چاکسازی پێویست لای حکومه‌ت که‌ به‌ڵێنی داوه‌ په‌ره‌ به‌ بواری پیشه‌سازی و کشتووکاڵی بدرێت و له‌م ڕێگاشه‌وه‌ هه‌لی کاری بۆ خه‌ڵک دابین بکرێت و گه‌نجان بتوانن له‌ که‌رتی تایبه‌تدا خۆیان ببیننه‌وه‌ و تواناکانیان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.
سه‌ردانکردنی عه‌دنان که‌ریم له‌ فه‌تانه‌ وه‌لیدی، ژنه‌ هونه‌رمه‌ندی سنه‌یی
هونه‌رمه‌ندی بواری مۆسیقای کوردی، مامۆستا عه‌دنان که‌ریم که‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی کۆنسێرت بۆ سنه‌ سه‌فه‌ری کردووه‌، له‌گه‌ڵ ژنه‌ هونه‌رمه‌ندی ساڵانی دووری بواری مۆسیقای کوردستان چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا.
له‌بری تووشبوون له‌گه‌ڵ کوڵبه‌ران له‌گه‌ڵ هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌کان تووش بن/ کوڵبه‌ره‌کان ڕێکبخرێن
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی دادی مه‌جلیس ؛
محه‌مه‌دعه‌لی پوورموختار ڕایگه‌یاند: من له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م بۆ ڕێکوپێکی کاروباری کوڵبه‌ران له‌م سه‌رده‌مه‌ که‌ به‌ ڕکوود و بێکاری به‌ره‌وڕووین به‌ دابین کردنی داهاتی دیاریکراو، به‌ ده‌رکردنی ته‌نانه‌ت کارتی کوڵبه‌ری، بارودۆخێک بۆ کوڵبه‌ران ئاماده‌ بکه‌ین.
راوێژكارێكى نێچیرڤان بارزانی: تائێستا 7 هه‌زار هاوڵاتى ئێزدى بێسه‌روشوێنن
راوێژكارێكى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروبارى ئێزدییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا حه‌وت هه‌زار هاوڵاتى ئیزدى بێسه‌روشوێنن و دوو هه‌زار و 600 هاوڵاتیشیان ئازادكراون، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوانى هه‌رێمیش ده‌ڵێت "تائێستا روپێوى بۆ 30 گۆڕى به‌ كۆمه‌ڵى ئێزدییه‌كان كراوه‌".
ئابووری توركیا دوای كودەتاكە: بەهای لیرە هاڕەی كرد
ئەنقەرە سوپاسی سیاسییەكانی عێراق دەكات، لەوانە سەدر و حەكیم - خاچی سوور: 1.5 ملیۆن مناڵی راگوێزراو لە عێراقدا هەیە - عێراق بەرزترین تێكڕای پلەی گەرما تۆمار دەكات و پێشبینی دەكرێت بگاتە 53 پلەی سەدی
لایەنگرانی ئەردۆگان هێرش دەکەنە سەر کتێبفرۆشییەکان و کتێبەکان لەناو دەبەن
بی بی سی لە لایەکی ترەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕاپۆرتەکان و وێنەکان نیشانی دەدەن؛ لایەنگرانی ئۆردۆگان هێرش دەکەنە سەر کتێبفرۆشییەکان و کتێبەکان لەناو دەبەن.
دواین ئاماری قوربانیانی کردەوە تیرۆرستییەکەی فەرەنسا
ژمارەی کوژراوەکانی هێرشی بارهەڵگرکە بۆ سەر ئاهەنگێکی جەژنی نیشتمانی فەرەنسادا بۆ ٨٠ کەس بەرزبووەوە و ژمارەی بریندارەکانیش بە زیاتر لە ١٠٠ کەس دەخەمڵێندرێن.
نەوشیروان مستەفا: دەوڵەتێكمان دەوێت ببێتە بناغە بۆ دەوڵەتی‌ كوردستانی‌ گەورە نەك زیندان بۆ خەڵك
رێكخەری گشتی گۆڕان رایدەگەیەنێت دەمانەوێت دەوڵەتێكی مەدەنی و دیموكراتی لە باشوری كوردستان بونیاد بنێن كە ببێتە مایەی‌ خۆشگوزەرانی‌ بۆ گەلەكەیان نەك زیندان .
له‌ تۆمارێكی نوێدا داعش باسی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات
رێكخراوی داعش تۆمارێكی نوێی به‌ناویشانی "جه‌نگمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ستی پێ نه‌كردووه‌و رێگه‌ به‌ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ناده‌ین" له‌ رێگه‌ی دامه‌زراوه‌ راگه‌یاندنه‌ ره‌سمیه‌كانیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توتیه‌ر بڵاوكرده‌وه‌.
ویكیلیكسی عێراق: وه‌فدێكی سه‌ربازیی ئێران سه‌ردانی پارتی و یه‌كێتیی یان كردوه‌
ویكیلیكسی عێراق له‌ هه‌واڵێكدا كه‌ ١٢ی ئه‌م مانگه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ ئاشكرای كردوه‌ كه‌ وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازیی ئێران به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی ئاغای مه‌سجدی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دا كۆبۆته‌وه‌.
هاوسەرۆكی سوریای دیموكراتیك: پارتی ناچار بووە رێكەوتن لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتیك ئیلهام ئەحمەد ئاشكرای دەكات رێكەوتنی هەرێم و ئەمریكا لەسەر هاوكاری پێشمەرگە بۆ رزگاركردنی موسڵە پێش هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا لە مانگی 11ی داهاتوو، دەشڵێت: پارتی ناچار بووە ئەو رێكەوتنە بكات.
مەلا بەختیار: هیچ دەوڵەتێک ڕاستەخۆ پشتیوانی دەوڵەتی کوردی ناکات
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت كە یەكێتی‌و پارتی‌و هەموو لایەنەكان لەسەر ڕیفراندۆم ڕێككەوتون.
چاپی ده‌یه‌می هه‌نبانه‌ بۆرینه‌ی هه‌ژار هاته‌ بازار
بڵاوڤگه‌ی "سروش" له‌ ئێران ڕایگه‌یاند که‌ هه‌نبانه‌ بۆرینه‌ له‌ نووسینی مامۆستا هه‌ژار به‌ چاپی دەیەم گەیشتووه‌.
داعش ۱۰۰ هاوڵاتی کوردی له‌ حه‌ڵه‌ب ده‌ستگیر کرد
هاتنی زیاتر له‌ ۲۲۱۷ ئاواره‌ بۆ شاری عه‌فرین، هێرشی تیرۆریستی له‌ دژی ناوچه‌ی ئه‌لفوعه‌، دستگیر کردنی ۱۰۰ هاوڵاتی کورد له‌ شاری منبه‌ج له‌ نزیک حه‌ڵه‌ب و هێرشی فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا بۆ سه‌ر داعش له‌ ده‌یره‌زور به‌شێکن له‌ هه‌واڵه‌کانی سووریا.
41 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیدا تێپەڕدەبێت
‏کۆبونەوەی دووەم لە بەرلین بەسترا لە ٢٧/٥/١٩٧٥ بە سەرپەرشتی مام جەلال ھەندێک گۆڕانكاری لە پڕۆژەکەدا کرا و بە ڕەسمی لە رۆژی ‏‏١/٦/١٩٧٥ حزبەكە راگەیەندرا.
ئەنجومەنی ئاسایش دەستگیرکردنی گروپێکی راگەیاند
ویستویانە کەسایەتییە سیاسییەکان تیرۆر بکەن
لە دانپێدانانەکەیاندا ئەندامانی گروپەکە ئاماژە دەڵێن "لەلایەن داعشەوە نێردراوین کەسایەتییە سیاسییەکان لە هەولێر و کەرکوک بکوژین و ناکۆکی بخەینە نێوان لایەنەکانەوە.
سه‌ردانکردن له‌ مامۆستا جه‌لال مه‌له‌کشا، ئه‌دیب و نووسه‌ری کوردستانی
له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ڕێزگرتن له‌ هونه‌رمه‌ندانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو؛
ژماره‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران و چالاکانی حه‌وزه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردستان سه‌ردانی مامۆستا جه‌لال مه‌له‌کشا، شاعیر و نووسه‌ری توانا و پێشه‌نگی پارێزگا که‌ له ماوه‌یه‌که‌ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ده‌کات‌، کردووه‌.
فیگن یۆکسکداغ له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندرا/ میتینگی HDP له‌ وان ناته‌واو مایه‌وه‌
هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان که‌ بڕیاربوو له‌ میتینگی پارته‌که‌ی له‌ شاری وان وته‌ پێشکه‌ش بکات له‌ کاتی گه‌یشتن بۆ ئه‌و شاره‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ بێهۆش و به‌ نه‌خۆشخانه‌ گواسترایه‌وه‌.
یه‌که‌مین لێدوانی نوێنه‌ری بۆکان پاش هه‌ڵبژێردران له‌ لیژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کاتی مه‌جلیسدا
قه‌سیم عوسمانی ڕایگه‌یاند: جێگای خۆشحاڵییه‌ که‌ کورده‌کان و سوننه‌کان توانیویانه‌ وه‌کوو ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کاتیی مه‌جلیس هه‌ڵبژێردرێن.
ئێران ته‌نیا موڵکی نه‌ته‌وه‌ و مه‌زه‌بێکی تایبه‌ت نییه‌
ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ کار و باری که‌مینه‌ ئێتنیکی و مه‌زهه‌بییه‌کان وتی: ته‌نیا یه‌ک ئێتنیک و مه‌زهه‌بی دیاریکراو خاوه‌نی ئێران نییه‌ و هه‌موومان له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌م وڵاته‌دا ده‌ژین.
ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی کتێبی یوونسی ده‌ستی پێکرد
ئه‌مڕۆ له‌ شاری بانه‌ و به‌ به‌شداری ده‌یان نووسه‌ری کورد له‌ ئێران و هه‌رێمی کوردستان ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی کتێبی یوونسی ده‌ستی به‌ کار کرد.